1
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی پێنجشەممە پێنجی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، لە درێژەی پەیوەستبوونی شۆفیری بارهەڵگران لە سنووری پەرویزخان بە مانگرتنەکان، شۆفیری بارهەڵگرانی کرەندی غەربیش پەیوەستی مانگرتنەکان بوون.
ئەم ناڕەزایی نیشاندانانە کە تا ئێستە شەش ڕۆژ لەسەر یەک بەردەوامە، لەلایەن شۆفیری بارهەڵگرانی سنووری پەرویزخانەوە دژی خواربوونی کرێی بار گواستنەوە و غەرامەی گازوویل هاتۆتەئاراوە. مانگرتوان خوازیاری هەڵکشانی کرێی گواستنەوەی بار و باشتربوونی دۆخی پیشەیی خۆیانن.
ق.ش
The post شۆفیری بارهەڵگرانی کرەندی غەربیش پەیوەستی مانگرتنەکان بوون appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.