پەیوەستبوونی شۆفیری بارهەڵگرانی گیلانغەرب بە مانگرتنەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی kmmk، ڕۆژی هەینی ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، کۆمەڵێک شۆفیری بارهەڵگر لە گیەڵان( گیلانغەرب) لە شەشەمین ڕۆژی مانگرتنی شۆفیرانی بارهەڵگردا پەیوەست بوونی خۆیان بەوانەوە لە سنووری پەرویزخان ڕاگەیاند.

هۆکاری ئەم مانگرتنانە، ناڕەزایی بوونیان لە کرێی خوار تا شوێنی گەیاندی بار و غەرامەی زۆری گازووئیلە.

کوتراوە کە مانگرتنی ئەم شۆفیرانە کە شوێنی چوون و گەڕانەوەیان دووڕگەی ئیمام و عەسەلوویەیە، بووەتە هۆی ڕاوەستانی ڕاگواستنی مادەی پیتڕۆڵ لەم ناوچەیە. مانگرتووان خوازیاری هەڵکشانی کرێ و باشتربوونی دۆخی پیشەکەیانن.

ق.ش

The post پەیوەستبوونی شۆفیری بارهەڵگرانی گیلانغەرب بە مانگرتنەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە