0
ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بۆ KMMK نێردراوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی جەلیل محەمەدی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە ماڵەکەی خۆیدا لێیدراوە و دەستبەسەر کراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنیەکانی ئیران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکوانە کرێکارییە و بە توندی لێیانداوە و دەستبەسەریان کردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ئەو چالاکە کرێکارییە لەبەردەستدا نییە.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوای مانگرتنە سەرتاسەرییەکان لە کوردستان دەستبەسەر کراون لە زیادبووندایە.
ف.ن
The post دەستبەسەر کردنی جەلیل محەمەدی بە لێدان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.