دەستبەسەر کردنی دو برا بە توندوتیژی بە هۆی بەشداری کردن لە مانگ گرتنی سەرانسەری

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان، پێنج شەممە ٤ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ کوردی دوای یەک ڕۆژ لە مانگ گرتنی سەرانسەری کوردستان واحێد خالدیان ٣٢ ساڵ و هەر وەها زاهێد خالدیان ٣٥ ساڵ خەڵکی قۆروە بە هۆی بەشداری کردن لە مانگ گرتنی سەرانسەری بە بێ هێچ بەڵگەیکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیرانەوە لە شوێنی کار کردنیان دەستبەسەر بوون.

شایەنی باسە، دەستبەسەر کردنی ئەم دو برا بە توندوتیژییەکی زۆر روی داوە و دواتر بۆ شوێنکی نادیار ڕاگوێزراون.

ف.ن

The post دەستبەسەر کردنی دو برا بە توندوتیژی بە هۆی بەشداری کردن لە مانگ گرتنی سەرانسەری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە