بانە؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکان

ک.م.م.ک:

پێجشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گرووپێک لە هاوڵاتیان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ، جەماڵ عەزیزی خەڵکی بانە، بڕبڕەی پشتی بە قورسی بریندار کراوە.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە ٤٥ساڵ تەمەنە بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە کراوەتە ئامانج و بۆ چارەسەرت ڕەوانەت ناوەندێکی دەرمانی شاری سەقز کراوە.

ق.ش

The post بانە؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە