دەستبەسەرکردنی شارومەندێک هاوکات لە گەڵ تۆندوتیژی

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان (KMMK)ڕۆژی پێنج شەممە ٤ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ ی کوردی هاوکات لە گەل مانگ گرتنی سەرانسەری لە کوردستان شارومەندێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی کەماڵ ئاخرتی لە شوێنی کار کردنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕفێندراوە.

بە وتەی شایەتحاڵان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم شارومەندە خەڵک بەرگرییان کردووە بە ڵام هێزە ئەمنیەکان بە پەنا بردن بە چەک هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە و ئەم شارومەندیانە ڕفاندووە.

هەتا ئیستە ژماڕەی دەستبەسەر کراوانی مانگ گرتنی سەرانسەری لە کوردستان زیاتر لە بیست کەس دەبێت.

ف.ن

The post دەستبەسەرکردنی شارومەندێک هاوکات لە گەڵ تۆندوتیژی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە