دەستبەسەر کردن چالاکوانێکی مەدەنی لە مەریوان

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان (KMMK) ڕۆژی چوارشەممە ٣ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ ی کوردی شارومەندێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی کارۆ عەلیداد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە بێ هێچ بەڵگەیکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

سەرچاوەیکی ئاگادار لەم بارەوە ڕایگەیاندووە :ئەم شارومەندە کە تەمەنی ٢١ ساڵە و هەر وەها لە چالاکوانانی مەدەنی شاری مەریوان ە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە شوێنی کار کردنی لە پاساژ مەولەوی دەستبەسەر کراوە.

شایەنی باسە هەتا ئیستە هیچ هەواڵیک لە شوێنی ڕاگرتن و هەر وەها تۆمەتەکانی ئەم شارومەندە لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

The post دەستبەسەر کردن چالاکوانێکی مەدەنی لە مەریوان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە