3
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی پێنج شەممە ٤ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ هێمن ئیبراهیم حەمزە شارومەندی گۆندی (قەرە گۆڵ) سە بە شاری بۆکان بۆ مەبەستی جێبەجێ کردنی حۆکمی زیندان بە تۆمەتی (ڕیکلام دژ بە حکومەت) دەستبەسەر و بۆ بەندینخانەی شاری بۆکان ڕاگوێزرا.
شایەنی باسە ئەم شارومەندە مانگی گوڵان ی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە لایەن لەقی ١٠١ دادگاەی ئیران لە شاری بۆکان بە سێ (٣) مانگ زیندانی تەعزیری سزا درا.
ف.ن
The post دەست بەسەر کردنی شارومەندێک بۆ جێبەجێ کردنی حۆکمی زیندان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.