داواکاری فوئاد فەتحی بۆ پێدانی مافی پارێزبەندی بۆ جاری دووەم ڕەتکرایەوە

ک.م.م.ک:

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (K.M.M.K)گەیشتووە، داواکاری پارێزبەندی( ئازادی بەمەرج) فوئاد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە بۆ جاری دووەم ڕەتکرایەوە.
دەگوترێ ئەم دژایەتیە لەسەر فەرمانی ئەفسەری دادوەری بووە. فوئاد فەتحی کە لە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی،لە زیندانی ئێڤین لە تاران زیندانی کراوە تووشی هەوکردنی سییەکانی بووە و سەرەڕای پێویستییەکی زۆر بە چاودێری پزیشکی و نالەباری دۆخی تەندرووستی، مافی چارەسەری لە دەرەوەی زیندانی پێنادرێت. ناوبراو یەک لەسەر سێی سزاکەی لە زیندانی ئێڤین بەسەر بردووە و بەپێی یاسا؛ هەر بەندکراوێک کە سزاکەی کەمتر لە دە ساڵ بێت دوای تێپەڕاندنی یەک لەسەر سێی سزاکەی دەتوانێت داوای پارێزبەندی( ئازادی بەمەرج) بکات، بەڵام کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتی دادوەری، داواکاری ئەم چالاکە کرێکارییەیان بۆ مافی رەوای پارێزبەندییان رەتکردووتەوە.

ب.س

The post داواکاری فوئاد فەتحی بۆ پێدانی مافی پارێزبەندی بۆ جاری دووەم ڕەتکرایەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە