0
ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی،لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە، ئەمجەد ساڵحزادە خەڵکی سەققیش دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە ئەم هاوڵاتیە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەسبەسەرکراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەری و چارەنووسی ئەو کەسەی کە باسی لێوە دەکرێت لەبەردەستدا نییە.
ب.س
The post ئەمجەد ساڵحزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.