ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، ئەمجەد گریاخیز و نەعیم دووستی لە چالاکانی کرێکاری و لە ئەندامانی کەمپەینی دژایەتی لەگەڵ ئێعدام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیات ڕاگوازراون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان ئەم دوو هاوڵاتییەیان کە لە کارگەی سازکردنی شیرینی کار دەکەن بەبۆنەی بەشداری لە مانگرتنی گشتی شارەکانی کوردستان لە شەقام و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کردووە.
شیاوی باسە ئەمجەد گریاخیز پێشتریش بەبۆنەی چالاکییەکانی لە کەمپەینی دژایەتی لەگەڵ ئێعدام و لەڕەوتی حوکمی ئێعدامی ڕامین حسەین پەناهی، پێشینەی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەیە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەوڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانە نراونەتە پاڵی بەردەست نییە.
ق.ش
The post سنە؛ دەسبەسەری دوو کەس لە چالاکانی کرێکاری و کەمپەینی دژایەتی ئێعدام appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.