کامێران؛ هەڕەشەی پلۆمپ کردنی دووکانەکان لەلایەن ئیدارەی ئەماکن و یەکێتیی پیشەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، چوارشەممە٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، ئیدارەی چاودێر بەسەر شوێنە گشتییەکان(ئەماکن)ی ڕێژیمی ئێران و یەکێتیی پیشەکان، لەڕێی گوشار خستنەسەر کاسبکار و بازاڕیان بۆ پلۆمپی یوکەی پیشەیی، ڕێگریان لە بەردەوامی مامگرتنی گشتی بازاریان کامێران کرد.

لەگەڵ بانگەوازی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پاڵپشتی خەڵک، بازاڕیان لە ناڕەزایەتی دژی پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ئێعدامی وریشە مرادی و پەخشان عەزیزی لەڕێی داخستنی دووکانەکان و چالاکی بازرگانی خۆیان لەو ڕۆژەدا، دەستیاندایە خەباتی مەدەنی خۆیان دژی ڕێژیمی ئێران.

ق.ش

The post کامێران؛ هەڕەشەی پلۆمپ کردنی دووکانەکان لەلایەن ئیدارەی ئەماکن و یەکێتیی پیشەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە