کاسبکاران و بازرگانانی سەقز چاوپۆشی لە هەڕەشەکانی مۆرکردنی دوکانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکەن

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی رێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی ئێران لە گەڵ ئیدارەی چاوەدێری شوێنە گشتییەکان، هەوڵ دەدەن کەشێکی تۆقاندن بۆ شکاندنی مانگرتنەکان بە نووسینی وشەی “مۆر” (پلمب)لەسەر دەرگا و پەنجەرەی ئەو دووکاندارانە دروست بکەن کە بەشدارییان لە مانگرتنە سەرتاسەرییەکان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی زۆر، لە شاری سەقز و شارەکانی دیکەی کوردستان، سەرەڕای هەڕەشە و گوشاری توند لەسەر یەکێتی سەندیکای کاسبکاران و بازرگانان و خاوەن بازاڕەکان، مانگرتنەکان بەردەوامن.

The post کاسبکاران و بازرگانانی سەقز چاوپۆشی لە هەڕەشەکانی مۆرکردنی دوکانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکەن appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە