1
ک.م.م.ک.:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووری ئێران بەرەو کۆمەڵێک هاووڵاتی لە کاتی کۆڵبەریدا لە کەرتی سنووری “هەنگەژاڵ”، سارۆ وەیسی، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی سەقز بە فیشەکی شەر قاچی بریندار دەکرێت و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی چارەسەری بۆ دەکرێت.
هێزەکانی پاسەوانی سنوورەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە، لەحاڵێکدا ئەم هاووڵاتییە هیچ کۆڵ و بارێکی هەڵنەگرتبوو.
ئە.ش
The post بانە؛ هاوڵاتییەک دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە تەقەی لێکرا، بەسەختی بریندار بوو. appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.