0
ک.م.م.ک.:
ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار بە دەستبەسەرکردنی نایاسایی دوو هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “کەیوان ئاساسە” و “فەرهاد پلە” درێژەی هەبوو.
شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم حەوت هاوڵاتی بە ناوەکانی موراد ئۆستوار، نیعمەت ئەحمەد نژاد، محەمەد سۆهرابی، فەردین مەحمودی، هیوا شوجاعی، ئەنوەر ئیبراهیمی، و جێگر ئیبراهیمی، بەبێ بڕیاری دادگا دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش هیچ زانیاری دروست سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەردەستدا نیە.
ئە.ش
The post پیرانشار؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردنی نایاسایی هاوڵاتیان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.