1
ک.م.م.ک:
دووشەممە ١ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ی کوردی، فەردین مەحموودی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی پیرانشار، لەهێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بۆ ماڵەکەی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە پێشتت ناونیشانی دوو هاوڵاتی دەسبەسەرکراو بەناوەکانی مراد ئوستوار و نێعمەت ئەحمەدنەژاد ئاشکرا کرابوو.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم سێ هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش
The post پیرانشار؛ هەڵکشانی ژمارەی هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.