ک.م.م.ک.:
لە درێژەی گوشارەکانی دامودەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر چالاکانی مەدەنی و کرێکاری، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، پێنج هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی مەجید حەمیدی، سەید غالب حوسێنی، نامیق باباخانی، ئیقبال شەبانی و عەبدوڵڵا خەیرئابادی دوای بانگکردنی لە ڕێگەی تەلەفۆن بۆ بارەگای خەبەری ئیتلاعات، جگە لەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە، هەڕەشەی دەستگیرکردنیشیان لێکراوە.
شایانی باسە، دوابەدوای ناڕەزایی چالاکانی مەدەنی سنە لەدژی پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی واریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لەلایەن دادگای باڵای ئێران، دەزگا ئەمنییەکان هەوڵدەدەن کەشێکی ترس و تیرۆر دروستبکەن بۆ ڕێگریکردن لە گردبوونەوە لەڕێگەی بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی هاوڵاتیان.
ئە.ش
The post سنە؛ بانگکرانی دەستەیەک لە پێنج چالاکی مەدەنی و کرێکاری appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.