ک.م.م.ک:
ئەنخامی کێشەو ئاڵۆزی بنەماڵەیەک بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەر سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی ئازەری لە ماکۆ، لەم کردەوە نەشیاوە یاسر عەلیزادە پاش کوشتنی سەفا مستەفازادەی ٣١ساڵ تەمەن و منداڵە هاوبەشەکەیان بەناوی دانیال عەلیزادەی ١١ساڵ تەمەن، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
سەفا مستەفازادە سەرقاڵی جێبەجێکردنی قۆناغەکانی جوێ بوونەوە لەژیانی هاوبەشی لەگەڵ یاسر عەلیزادەدا بوو، بەبۆنەی پشتیوانی نەکردنی بنەماڵە و جەخت لەسەر درێژەی ژیانی هاوبەش، لەڕووی ناچارییەوە گەڕابوویەوە بۆ ماڵی ناوبراە بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەکەی نوێترین قوربانیانی توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان بن.
توندوتیژی بەهەر تەرزێک دژی ژن، پیاو و منداڵ ئیدانە کراوە، بەڵام توندوتیژی دژی ژنان بەربڵاترە بەبۆنەی نەبوونی یاسای ڕێگریکەر دژی ئەم توندوتیژیانە، لەم ڕووەوە بووە بەهۆی تۆمارکردنی ئاماری کارەساتبار.
ق.ش
The post ماکۆ؛ ناکۆکی خێزانی بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەر سێ ئەندامی بنەماڵەیەک appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.