چالاکوانێکی مافە مەدەنییەکان و مافی ژنان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەرکرا.

ک.م.م.ک.:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، ئایدا عەمویی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنانی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەکان ئەم چالاکوانی مەدەنی و مافی ژنانی لە شوێنی کارەکەیدا بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەرکردووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و چارەنووسی نەگەیشتووە.

پێویستە بگوترێ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە هەڕەشە و بانگهێشتی خاتوو عەمویی کراوە، تەنانەت دەزگا ئەمنییەکان هەڕەشە و گوشاریان بەکارهێناوە بۆ ڕێگریکردن لە بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ژنان و چالاکانی سنە لە بەردەم دەسگای دادوەریی شارەکە،کە بۆ ئیدانەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی بەڕێوەچوو.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی خاتوو عەمویی یان ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە، لەبەردەستدا نییە.
ئە.ش.

The post چالاکوانێکی مافە مەدەنییەکان و مافی ژنان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەرکرا. appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە