0
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی ، ئەسعەد غەفووری، مامۆستای زانکۆی سنە و یەکێک لە بەپرسانی هەڵمەتی “ڕێگری لە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنی گوازرایەوە .
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٩ی ٢٧٢٤ی کوردی ل، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستگیرکراوە.
پێویستە بگوترێ کەمپینی “ڕێگری لە لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی” تا ئێستا توانیویەتی 9 هەزار واژۆ کۆبکاتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە دەکات کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.
ئە.ش
The post سنە؛ دەسبەسەرکردنی مامۆستای زانکۆ ئەسعەد غەفووری appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.