.
ک.م.م.ک.:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، مەئمورانی حیفازەتی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هاووڵاتییەکیان بە ناوی حامید ڕەزایی خەڵکی گوندی بەنی ساکان سەر بە پارێزگای سەلاسی باوەجانی بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ستۆڕی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام سەبارەت بەو دوو دادوەره کوژراوەکەی دوێنێ لە تاران دەستبەسەر کردووە و بە توندی لێیدراوە.
ناوەڕۆکی ستۆڕیەکەی حامید ڕەزایی سەبارەت بە هێرشێکی چەکداری بوو لە بەردەم بینای دادگای باڵای ئێران لە تاران کە تێیدا سێ دادوەر و یەکێک لە پاسەوانەکانیان گوللەباران کران. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا دادوەر محەمەد موقەیسە و دادوەر عەلی ڕازینی کوژران کە هەردووکیان حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ سەدان چالاکی سیاسی و عەقیدەتی لە سەرەتای دەستبەکار بوونیان هەتا ئێستا لە دەسەڵاتی ڕژیمی ئێراندا دەرکردوە و دادوەر میری و پاسەوانێکیش بریندار بوون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەهۆی سەختی برینەکان و تێکچوونی باری جەستەیی، حامید ڕەزایی بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.
ئە.ش.
The post هاوڵاتییەک بەهۆی بڵاوکردنەوەی ستۆڕی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان لەسەر دادوەرە کوژراوەکان بە توندی لێیدرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.