بۆکان؛ هیوا بەهین بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ٦ مانگ زیندان بۆ هیوا بەهین بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان، پێی ڕاگەیەندرا.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەت و دواتر بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بۆکان ئازاد کرا.

ق.ش

The post بۆکان؛ هیوا بەهین بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە