ک.م.م.ک:
خۆراسانی ڕەزەوی؛ دەسبەسەری مەحموود نیروومەند هاوڵاتی ٣٩ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی پلگرد سەربە شاری دەرگەز هەڵکەوتوو لە خۆراسانی ڕەزەوی و زیندانی سیاسی لە مێژینە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ١٨مانگ زیندان کە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابەوە دەرکراوە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی هەمانشار کرا.
ئەم هاوڵاتییە چالاکی کەلتووری و پێشتر ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، بەبۆنەی تۆمەتگەلی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و پێوەندی لەگەڵ حیزبە ئوپوزسیۆنەکانی ڕێژیمی ئێران بە ٢ساڵ و ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو کە، لەکاتی تێپەڕاندنی خولی زیندانییەکەی لە ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی دوابەدوای لێبوردننامە، لە زیندانی وەکیلاوا ئازسد کرا.
ق.ش
The post خۆراسانی ڕەزەوی؛ دەسبەسەری مەحموود نیروومەند appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.