ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسی خەڵکی ماکۆ که سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە و حەڤدەهەمین ساڵی سزاکەی له زیندانی یەزد بە سەر دەبات، بەهۆی فشاری دامودەزگا ئەمنییەکانەوە ماوەی زیاتر لە سەد ڕۆژە، مافی سەردانکردنی و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی لێ زەوت کراوە.
زەینەب جەلالیان دوای دەسبەسەرکردنی لە مانگی رەشەمەی ٢٧١٧، بەهۆی ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی لە ساڵانی ڕابردوودا، تووشی کێشەی بینین و هەرس و گورچیلە بووه.
پێویستە بگوترێ کە لە ماوەی حەڤدە ساڵی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێران، مەرجی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و مۆڵەتی ئەم زیندانییە سیاسییە، دانپێدانانی زۆرەملێ و دەربڕینی پەشیمانی بووه، کە زەینەب جەلالیان هەرگیز ئەو مەرجەی ئەوانی پەسەند نەکردووه.
خ.ع
The post زیندانی یەزد؛ ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ زەینەب جەلالیان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.