ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤، کاتژمێر ١٤:٣٠، هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران، بە سواری دوو ئۆتۆمبێلی پلاک سووری ڕەشەوە، له تەقەیان له پشتسەری کوڕێکی گەنجی خەڵکی سنه بە ناوی ئارین عەتایی کوڕی جەبار کردووه و هیچ هەواڵێک لەبارەی بارودۆخی ئارینەوە له بەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیه، ماشینێکی تیبای سپی، هەوڵی دزینی جەستەی برینداری ئارینی داوه.
جەبار عەتایی باوکی ئارین یەکێکە لە زیندانییە سیاسی-عەقیدەتییەکان کە لە زیندانی رژێم له شاری سنە بەند کراوه. ئارین هەموو رۆژێک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆی له زیندانیکردنی باوکی، دەچووه بەردەم ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە، که هێزەکانی سوپای پاسداران و ئیتلاعاتی رژیم تەقەیان لێکرد و هەڵهاتن.
خ.ع
The post تاوانی نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە لە دژی لاوێکی ناڕازیی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.