سنە؛ بانگهێشتی دوو هاوڵاتی ژینگەپارێز لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، ئارمان سەلیمی و قانع خاتری دوو هاوڵاتی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە، پاش ئەوەی لەڕێی تێلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە کران، لێپرسینەوەیان لەسەر بێبەجێ کرا.

شیاوی باسە کە، پێشتر ئارمان سەلیمی بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز و قانع خاتری بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوشیۆنی ڕێژیمی ئێران پێشینەی دەسبەسەری و مەحکووم کران لەلایەن کاربەدەستانی قەزاییەوە هەیە.

ق.ش

The post سنە؛ بانگهێشتی دوو هاوڵاتی ژینگەپارێز لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە