ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور برای محەممەد حاجی ڕەسووڵپوەر گیانبەختکردووی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی، خەڵکی شاری بۆکان بۆ کێشانی حوکمەکەی دەسبەسەر و بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بەسێ مانگ زیندان مەحکووم و ئەم حوکمە سێشەممو ٦ی سەرماوەزی٢٧٢٤ی کوردی پێی ڕاگەیەندرا.

ق.ش

The post ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە