5
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە٢٧ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، جێبەجێکردنی حوکمی ڕەشید زەینەبی ٣٦ساڵ تەمەنی خەڵکی بروجێرد و سەیوان یەعقووبی هاوڵاتی ٣٦ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی بێساران سەربە سەوڵاوا بەتۆمەتگەلی هاوشێوەی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا و سنە جێبەجێکرا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، جێبەجێکردنی حوکمی ئەم دوو هاوڵاتییە لەلایەن سەرچاوە فەرمی و ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزایی ڕووماڵ نەکراوە.
شیاوی باسە کە پێشتر، جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سامان داوودیان هاولاتی دیکەی ئێعدامکراو بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا(پارسیلۆن) بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشکرا بوو.
ق.ش
The post زیادبوونی ژمارەی هاوڵاتیانی ئێعدامکراو لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.