کەنەدا؛ ناڕوونیەکان لە دیارنەمانی ژنە هاووڵاتییەکی کورد

ک.م.م.ک.:

بەپێی ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوە، ژنە هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی شیلان شەهبازیان، دانیشتووی شاری ویندزۆر لە ئانتاریۆی کەنەدا، دیارنەما.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ویندزۆر، شیلان شەهبازیان دوایین جار لە ٤ی ژانویەی ٢٠٢٥ هاوکات لەگەڵ ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی لە شەقامەکانی هیرڤان و ڕیڤەرساید لەو شارە بینراوە.

ئەم هاووڵاتییە، بەڕەچەڵەک خەڵکی قوروە یان سنە، چواردە مانگ لەمەوبەر کۆچی کردبوو بۆ کەنەدا و لە ساڵۆنێکی جوانکاری لە ویندزۆر کاری دەکرد.

پۆلیسی ویندزۆر داوا لە هەر کەسێک دەکات هەر زانیارییەک لەسەر ئەم هاوڵاتیە هەیە پۆلیسی ئەو شارەی لێ ئاگادار کاتەوە.
ئە.ش

The post کەنەدا؛ ناڕوونیەکان لە دیارنەمانی ژنە هاووڵاتییەکی کورد appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە