2
ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سەیوان غەفووری تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی گوندی قوجەر سەر به دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنه، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی فەرمانگەی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شاره کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت، بەبێ دابینکردنی فەرمانی دادگا و پەنابردنە بەر توندوتیژی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
تا ساتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە، لەبەردەستدا نییە.
خ.ع
The post دەسبەسەرکردنی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.