0
ک.م.م.ک:
چوارشەممە٢٦ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی ژنی خەڵکی سنە، لە ناڕەزایی بەرانبەر بە پەسندکرانی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی لەلایەن دیوانی باڵاوە، بە هەڵگرتنی پلاکاردگەلی نەخێر بۆ ئێعدام، لەبەرانبەر بینای پارێزگاری خوزیاری پووچەڵکردنەوەی حوکمی ئێعدامی دەرکراو بوون.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکە، وێڕای خوێندنەوەی بەیانییەیەک، دەرکردنی حوکمی ئێعدام دژی پەخشان عەزیزییان ناداوەرانە و پێچەوانەی بەها مرۆییەکان زانی.
ق.ش
The post سنە؛ گردبوونەوەی ژنان و چالاکانی مەدەنی لەناڕەزایی دژی پەسندکرانی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.