3
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، دانیشتوانی ناوچەی کارزانی پارێزگای ئیلام، لەناڕەزایەتی دژی پیس بوونی ژینگەی ئەو دەڤەرە کە لەلایەن کومپانیای چیمەنتۆوە پیس کراوە، گردبوونەوەیان پێک هێنا.
خەڵکی کارزان، لە درووشمگەلی ناڕەزایی دەربڕینیاندا، هەروەها کاریگەری ڕاستەوخۆی ئەم پیساییانە لەسەر دۆخی سڵامەتی هاوڵاتییان و زۆربوونی نەخۆشیگەلئ وەکوو شێرپەنجە، هۆشداریان دا.
کومپانیای چیمەنتۆی ناوچەی کارزان، بەپێکهێنانی دووکەڵی زۆر چڕ لە قەبارەیەکی گەورە، ژیانی دانیشتوانی ناوچەکەی تێکشێواندووە و ناڕازیان خوازیاری دانانی فلتەری گونجاو بۆ کومپانیاکە بوون.
ق.ش
The post گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندانی خەڵکی کارزانی ئیلام بۆ بەرگری لە ژینگە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.