ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٥ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، هاوکات لەگەڵ پەنجاویەکەمین حەوتووی هەڵمەتی نەخێر بۆ ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی زیندانەکانی جۆینی خۆراسانی ڕەزەوی، بەرازجان لە پارێزگای بووشەهر، زیندانی حوەیقی تاڵش و بەندی ژنانی عادڵاوای شیراز، وێڕای مەحکووم کردنی پەسندکرانی حوکمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی، بێهرووز ئێحسانی، مەهدی حەسەنی و موجاهید کوورکوور لەلایەن دیوانی باڵاوە، لەڕێی دەرکردنی ڕاگەیەندراوێکەوە هەواڵی پەیوەستبوون بە مانگرتنی بەکۆمەڵی سێشەموان، لەناڕەزایەتی دژی تەشەنە و بەردەوامی ئێعدامەکان لە جوگرافیای ئێران و دژایەتی لەگەڵ سزای دژە مرۆیی ئێعدام، ڕاگەیاند.
دەقی تەواوی بەیانییەکە بەم شێوەیە:
لەگەڵ بەلووتکە گەیشتنی قەیرانی بان ئابووری، کەلتووری و سیاسی لە ئێران، حکوومەت بەبۆنەی گەندەڵی و ناکارامەیی پێکهاتەیی گەیشتۆتە بنبەست و توانای ئەنجامی و باشکردنی قەیرانەکانی نییە. لەمڕوەوە، هەر ڕۆژ شایەتی ناڕەزایی نیشاندانی بەربڵاو لە نێو توێژە لێک جیاوازەکانی وڵاتداین. بۆ دەسەڵاتدارانی دیکتاتۆری ئێران ڕوونە کە ئەم ناڕەزاییە گشتگیرە بەزوویی دەبێتە شەپۆلێکی دیکە لە ڕاپەرینی مەزنتر کە هەبوون و چارەنووسی ئەم حکوومەتە توتالیتەرە دەباتە سەرەولێژی هەڵدێرانەوە، کەوابوو لە بەراوەردێکی هەڵەدا، حکوومەت ڕووی لە تەشەنەی ئێعدامەکان کردووە و ئامانجیەتی لەڕێی ترس و دڵەڕاوکێوە ڕێگری لە ناڕەزایەتییەکان بکات. بە چەشنێ کە لە سێشەممەی ڕابردووەوە تا ئێستە، لانیکەم ١٧کەس و لە دەسپێکی بەفرانبارەوە تا ئێستە، پتر لە ١٠٢کەس ئێعدام کراون. لە چوارچێوەی ئەم سەرکوتانە، حەوتووی ڕابردوو حوکمی ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی بێهرووز حەسەنی و پەخشان عەزیزی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پەسند کران، پێشتریش حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسیی موجاهید کووتکوور و چوار زیندانی سیاسیی بەلووچ و چوار زیندانی عەرەب پەسند کراون، کە گیانیان لە مەترسی جیددیدایە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە زیندانیانی مەحکووم بە ئێعدام بە سزای نامرۆڤانە هەڵدەواسرێن.
لەناڕەزایەتی بەم حوکمە نامرۆڤانە، بەشێکی زۆر لە چالاکانی سیاسی لە دەرەوە و ناوەوەی زیندان، لەگەڵ بنەماڵەگەلی دادخواز دژکردەوە دەنوێنن و ئەم حوکمی ئێعدامانە مەحکووم دەکەن.
لە درێژەی ناڕەزایەتی دژی ئێعدامەکان، لەڕۆژانی دوایی کۆمەڵێک لە زیندانیان لە چوار زیندانی حوەیقی تاڵش، بەندی ژنانی زیندانی عادڵاوای شیراز، زیندانی جۆین لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی و زیندانی بەرازجان لە پارێزگای بووشەهر پەیوەستی هەڵمەتی نەخێر بۆ ئێعدام بوون و هاوڕێیەتی خۆیان لەگەڵ دیکەی زیندانیان ڕاگەیاند.
بەم شێوەیە، بەشداری زیندانیانی بەشداربوو لەم هەڵمەتە بۆ ٣٤زیندان هەڵکشا. ئەندامانی هەڵمەتی سێشەموانی نەخێر بۆ ئێعدام پەسندکرانی حوکمی ئێعدامی زیندانیانی سیاسیی موجاهید کوەرکوور، پەخشان عەزیزی و دوو ئەندامی هەڵمەت، مەهدی حەسەنی و بێهرووز ئێحسانی بەتوندی مەحکووم و ڕادەگەیەنێت کە بۆ وەلانانی حوکمی ئێعدام لە ئێران و بنەبڕکردنی ئەم حوکمەی سەدەکانی ناوین لەهەر دەرفەتێکێک کەڵک وەردەگرن. ئەم هەڵمەتە دواوای بەشداری هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا دەکات، ئەم هەڵمەتە هەروەکوو چۆن دەیان جار جەختی کردۆتەوە، دژایەتی لەگەڵ حوکمی دژەمرۆیی ئێعدام تەنیا لەڕێی یەکگرتوویی، کردەوەی بەکۆمەڵ و هاودەنگی گشتی کۆمەڵگا مسۆگەر دەزانێ.
ئەندامانی هەڵمەتی سێشەموسنی نابۆ ئێعدام، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، لە پەنجاویەکەمین حەوتووی ئەم هەڵمەتر لە ٣٤زیندانی خوارەوە مان دەگرن:
زیندانی ئێڤین(بەندی ژنان، بەندی٤و ٨)، زیندانی ناوەندی کەرەج، زیندانی تارانی گەورە، زیندانی خوورینی وەرامین، زیندانی ئەراک، زیندانی خوڕەماوا، زیندانی ئەسەداوا، زیندانی ئەسفەهان، زیندانی دەستگردی ئەسفەهان، زیندانی شەیبانی ئەهواز، زیندانی نزامی شێراز، زیندانی بەم، زیندانی کەهنووج، زیندانی تەبەس، زیندانی مەشهەد، زیندانی قائیمشەهر، زیندانی ڕەشت(بەندی پیاوان و ژنان)، زیندانی ڕوودسەر، زیندانی ئەردەبیل، زیندانی تەورێز، زیندانی ورمێ، زیندانی سەڵماس، زیندانی خۆی، زیندانی نەغەدە، زیندانی سەقز، زیندانی بانە، زیندانی کامێران، زیندانی مەریوان، زیندانی حوەیقی تاڵش، زیندانی عادڵاوای شیراز(بەندی ژنان)، زیندانی جۆینی خۆتاسانی ڕەزەوی ە زیندانی بووشەهر.
حەوتووی پەنجاویەکەمین سێشەممە٢٥ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، هەڵمەتی سێشەموانی نەخێر بۆ ئێعدام
ق.ش
The post پەیوەستبوونی چوار زیندانی بەهەڵمەتی سێشەموانی نا بۆ ئێعدام appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.