گواستنەوەی هاووڵاتییەکی ژن بۆ زیندان بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانی

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی گڵاویژ محەمەدی ئەرشەد خەڵکی شاری مەهاباد بۆ تێپەڕاندنی حوکمی زیندانییەکەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

پێویستە بگوترێ ئەم ژنە هاووڵاتییە لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر سەجاد دۆستی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی نیزام بە چوار مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەمڕۆش ئەم هاووڵاتییە بۆ بەشی ژنانی زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ گواسترایەوە.

شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا دوای دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئێران ئازاد کرا.

ئە.ش

The post گواستنەوەی هاووڵاتییەکی ژن بۆ زیندان بۆ تێپەڕاندنی سزای زیندانی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە