خۆکوژی سەربازێکی کورد لە کرماشان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٠ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، سەربازێکی کورد بەناونیشانی مەتین سەعیدی زەنگەکانی ٢١ساڵ تەمەن کوڕی جەمێد خەڵکی شارۆچکەی دیزەج سیاوەشی ورمێ دەستیدایە خۆکوژی و گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکان، هۆکای خۆکوژی ئەم سەربازە دژایەتی فەرماندەکەی لەگەڵ چوونی ناوبراو بۆ مەرەخەسی(پشوو) بووە.

شیاوی باسە کە ١٩ ڕۆژی تر ئەم سەربازە کۆتایی بە سەربازیەکەی دەهات مەخابن دەستیدایە خۆکوژی و گیانی بەخت کرد.

ق.ش

The post خۆکوژی سەربازێکی کورد لە کرماشان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە