ک.م.م.ک
بە پێی هەواڵی گەیشتو بە ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان (KMMK)ئیدارەی ئیطلاعاتی شاری مەریوان لە ئازادی کاتی مێرمنداڵێکی تەمەن١٨ساڵ بە ناوی ماردین دهقانی خەڵکی گۆندی سەردۆش سەربە شاری مەریوان ڕێگیری دەکات.
ماردین دهقانی کۆڕی عثمان لە ڕۆژی ١٤٠٣/٥/١٧ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیران بە ئیتهامی هاوکاری کردنی لە تەک حزبی دمۆکراتی کوردستان ئیران دەستبەسەر کراو بۆ ماوەی ٣مانگ لە بەندینخانەی ئیدارەی ئیطلاعات سنە و مەریوان لە ژێر ئەشکەنجەو لێپرسینەوە بووە.
ئەم مێرمنداڵە لە دوای ٣مانگ لێپرسینەوە و ئەشکەنجە بۆ بەندینخانەی شاری مەریوان گوێزرایەوە و لە حاڵێکی مەترسیدار ئەژێت بەڵام ئیدارەی ئیطلاعاتی مەریوان لە ئازادی کاتی ئەم مێرمنداڵە ڕێگیری دەکات
ف.ن
The post ڕێگیریکردنی ئیدارەی ئیطلاعات مەریوان لە ئازادی کاتی مێرمنداڵێک لە بەندینخانە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.