4
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە٢١ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەحمان ڕەزمان خەڵکی بۆکان، زیندانیکراو لە بەنیخانەی ڕێژیم لەو شارە، بەهۆئ نەبوونی پێداویستی پزیشکی لە نەخۆشخانەی زیندان گیانی لەدەستدا.
ئەم هاوڵاتییە کە چەندد ڕۆژ پێش تووشی جەڵدەی مێشک ببوو، بەبۆنەی کەمبوونی پێداویستی لە بێهداری زیندان، لەڕووی ناچارییەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شار گوازرایەوە، تا دواتر ڕۆژی شەممە کۆچی دوایی کرد.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە، کەمتر لە مانگێک لە دەسبەسەری و ڕاگواستنی بۆ زیندان تێدەپەڕێ.
ق.ش
The post گیانلەدەستدانی زیندانییەک لە زیندانەکانی ڕێژیم بەهۆی کەمبوونی پێداویستی پزیشکی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.