ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە مەریوان بۆسەر بنەماڵە و هاوڕێیانی ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مافی مرۆڤ، زۆری کردووە. چەندد کەس لە هاوڕێیانی ناوبراو کە پێشتت لە ئەنجوومەنە جڤاکییەکان چالاک بوون، لێکۆڵینەوەی، لێپرسینەوەی دەمدرێژ و هەڕەشەیان لێکراوە بۆ ئەوەی سەبارەت بەناوبراو زانیاری بدرکێنن.
بەگوێتەی هەواڵەکە، دوو مانگ پێش چەندد کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی ئارام فەتحی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەریوان کراون و پاش لێپرسینەوە، هەڕەشەی بەدواداچوونی ئەمنییان لێکرا.
لە ڕۆژانی دوایی، وەزارەتی ئیتلاعات هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردبوو کە گەر خوشکی ئارام، ئارینا فەتحی بۆ لێپرسینەوە سەبارەت بەبراکەی خۆی نەناسێنێت، دۆسیەی قەزایی بۆ دەنێنیەوە.
شیاوی باسە، ئارام فەتحی کە پێشووتر چەندد جار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان و سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو، هەنووکە پەنابەری وڵاتی فەڕەنسەیە.
ق.ش
The post زۆربوونی گوشار لەسەر بنەماڵە و هاوڕێیانی ئارام فەتحی لە مەریوان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.