5
ک.م.م.ک:
بەپێی حوکمی دەرکراو لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد، محەممەد ئەمینیفەڕ(جۆخۆر) هاوڵاتی ٤١ی ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی ئاڵیاوێ سەربە نەغەدە بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات سەرجەم ٢٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ئەم هاوڵاتییە پاش هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆسەر ماڵەکەی لە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانباری٢٧٢٣ی کوردی، دەسبەسەر و پاشان بۆ ناوەندێکی ئەمنی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، محەممەد ئەمینیفەر پێشتر بەدانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمئ ئێران لە نەغەدە ئازاد کرابوو.
ق.ش
The post ڕاگەیاندنی حوکمی ٢٩مانگ زیندان بەسەر محەممەد ئەمینیفەڕ(جۆخۆر)دا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.