ئازادی کاتی دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە٢٠ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، هێمن بەهرامی و سۆران ئەڕشەد دوو هاوڵاتی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گڵۆڵانی ژوور، سەربە بۆکان، پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە هەمان شار ئازاد کران.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم دوو هاوڵاتییە کە ڕێکەوتی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون بەردەست نییە.

شیاوی باسە کە هێمن بەهرامی و سۆران ئەڕشەد هەردوو خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵن.

ق.ش

The post ئازادی کاتی دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بەدانانی بارمتە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە