کرماشان؛بەرزبوونەوەی ئاماری شارومەندانی لە سێدارە دراو لە بەندینخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان

ک.م.م.ک

بە ڕوون بونەوەی لە سێدارەدانی شارومەندێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی فەرمان ئەفریسم بە بۆنەی (کۆشتنی بە ئەنقەست)ژمارەی شارومەندانی لە سێدارە دراو لە ڕۆژی سێ شەممە ١٤٠٣/١٠/١٨ لە بەندینخانەی ناوەندی کرماشان(دیزڵ ئاوا)بە چوار کەس گەیشت.

لە سێدارەدانی ئەم چوار هاوڵاتیە هەتا ئیستا لە هیچ یەک لە میدیاکانی ڕەسمی سەر بە حکومەتی ئیران ڕانەگەیەندراوە.

شایەنی باسە پێشتر لە سێدارەدرانی سێ هاوڵاتی تر بە ناوەکانی ئەشکان کاظمی خەڵکی گەیەلانی غەرب ،،مۆظەفەر شەهسەواری و مۆحەمەد شەهیدی هەر دو خەڵکی کرماشان ئاشکارا کرا بوو.

ف.ن

The post کرماشان؛بەرزبوونەوەی ئاماری شارومەندانی لە سێدارە دراو لە بەندینخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە