ک.م.م.ک.:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، بەهمەن نادری، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان، لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە بەرپرسان ” بە شەش مانگ زیندانی مەحکووم کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دانیشتنی دادگا لەسەر تۆمەتەکانی بەهمن نادری لە ١١ی سەرماوزی ساڵی ١٤٠٣ بەڕێوەچوو و بڕیارەکە لە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ دا پێیگەیشت.
پێویستە بگوترێ ئەم حوکمە تەنیا بەشێکە لە سزا یاساییەکانی ناوبراو و پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ڕژێم” بە یەک ساڵ زیندانی تەعلیقی و هەروەها 10 میلوێن سزای نەخدی لە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ سزا درابوو.
بۆ وەبیرهێنانەوە,ناوبراو لە ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تۆمان لە زیندانی دیزل ئابادی کرماشان ئازاد کرا.
ئە.ش
The post بەهمەن نادری سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.