5
ک.م.م.ک
بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی ماڤی مڕۆڤی کوردستان (KMMK)ئیمڕۆ چوارشەممە ١٤٠٣/١٠/١٩ ئەفشین حسین پەناهی برای شەهید ڕامین حسین پەناهی لە لایەن هێزەکانی ئیطلاعات ئیران لە شوێنی کار کردنی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.
هێزەکانی ئیطلاعات لە دوای دەستبەسەر کردنی ناوبراو هێرشیان کردە سەر ماڵی و لە دوای بێ ڕێزیکردن بە خێزانی دەستیان کرد بە تەفتیش کردنی ماڵی ناوبراو.
شایانی باسە کە ئەفشین حسین پەناهی لەم چەند ساڵەی ڕابردوو چەندین جار لە لایەن هێزەکانی ئیطلاعاتی ئیران دەستبەسەر کراوە و هەر وەها گۆشارێکی زۆر لە سەر خۆی و بنەماڵەی بووە و جاری ئاخر بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە بەندینخانەکانی ئیران بووە.
ف.ن
The post دەستبەسەرکردنی ئەفشین حسین پەناهی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.