پەیوەست بوونی مورتەزا سەیدی به هەڵمەتی نەخێر بۆ لەسێدارەدان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری٢٧٢٤، مورتەزا سەیدی، چالاکوانی کرێکاری خەڵکی کامێران کە بە تۆمەتی “بەرگری لە مافی ڕێکخستنی کرێکاران” لە زیندانی ئێڤین سزای دوو ساڵ بەسەر دەبات، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، پەیوەست‌بوونی خۆی بە کەمپەینی سێشەممەکانی “نا بۆ لەسێدارەدان”، لە ناڕەزایەتی بە فراوانبوون و بەردەوامی کوشتنی حکومەتی لە جوگرافیای ئێران، راگەیاند.

جێی ئاماژەیه، کە لە مانگی رێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣وە، زیندانیانی سیاسی لە بەشێک لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران، هەموو سێشەممەیەک بە دژایەتی حوکمی قێزەونی ئێعدام، مان لە خواردن دەگرن.

خ.ع

The post پەیوەست بوونی مورتەزا سەیدی به هەڵمەتی نەخێر بۆ لەسێدارەدان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە