ژنکوژی لەژێر سێبەری بێ یاسایی:زارا شابازی قوربانی نوێی توندووتیژی خێزانی لە ئیلام

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی سێشەممە١٨ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، زارا شابازی ژنی ٣٢ساڵ تەمەن و دایکی دوو منداڵ(کوڕێکی ١٤ساڵ و کچێکی٩ ساڵ تەمەن)، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەکی گەرم کوژرا.

زارا کە لە زانکۆی ئیلام(ناوچەی بانجۆ) سەرقاڵی کار بوو، بەشێک لە مووچەکەی بەشێوەی زێڕ پاشەکەوت کردبوو. هاوسەرەکەی کە تووشبووی مادە سڕکەرەکان بوو، زێڕەکانی بۆ کڕێنی مادەسڕکەرەکان فرۆشتبوس، ئەم حاڵەتە بووە هۆی دەمەقاڵەی نێوانیان و لە کۆتاییدا جینایەتێکی هۆڤانەی لێکەوتروە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە هاوسەرت زارا چەندد جار هەوڵی وەلانان و دوورکەوتنەوە لە مادەی هۆشبەری کردبوو، بەڵام تێدا سەرکەوتوو نەبوو.

لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوو، شەش حاڵەتی ژنکوژی لە شارە کوردییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران هاتۆتە ئاراوە. نەبوونی یاسای پشتیوانی تۆکمە و گرنگینەدان بە مافی بنەڕەتی ژنان لە ئێران، ڕێخۆشکەری ئەم توندووتیژییە بەردەوامانەیە. سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاستەنگینانەوە لەبەردەم ئازادی ژنان، بەتایبەت لە بوارە تایبەتەکان، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە هەڵکشانی ڕێژەی ئەم جینایەتە هەیە.

ق.ش

The post ژنکوژی لەژێر سێبەری بێ یاسایی:<br>زارا شابازی قوربانی نوێی توندووتیژی خێزانی لە ئیلام appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە