3
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١٨ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی بەناوەکانی ئەشکان کازمی خەڵکی شاری شاباد، مزەفەر شاسەواری و محەممەد شەهیدی خەڵکی کرماشان، لە زیندانی حکوومی دیزەڵاوا جێبەجێکرا.
شیاوی باسە، ئەم سێ هاوڵاتییە پێشووتر لە دۆسیەی لێک جیاواز بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەسبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
جێی بیرهێنانەوەیە، ئێعدامی ئەم سێ هاوڵاتییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و حکوومەتییەکان هاتۆتە ئاراوە.
ق.ش
The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراو لە زیندانی حکوومی دیزەڵاوا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.