ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK)، کەوسەر دارابی، ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ بە تەقەی هاوسەرەکەی گیانی لەدەست دا.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو ژنە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر بە ناچاری هاوسەرگیری کردووە و پێش کوشتنەکەی لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە توندی لێیدراوە.شوێنیەواری کێشان بەسەر جەستەی قوربانییەکە بەڵگەی توندوتیژی پێشوون. ئەم تاوانە دێزەونە لە دەرەوەی ماڵ و دەوروبەری شاری کرماشان ڕوویدا. دەوترێت بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی دادوەری بۆ بەدواداچوون بۆ ڕەهەندەکانی ئەم ڕووداوە بەردەوامە.
ئەم تاوانە دێزەونە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کوشتنی شەش ژنی دیکە لە شارەکانی کوردستان لە لایەن مێردەکانیانەوە ئاماژەیە بۆ تەشەنەکردنی توندوتیژی خێزانی و پیاوسالاری. ئەو شەپۆلە توندوتیژییە جارێکی دیکە ڕووخساری تاڵی چەوساندنەوەی ژنان و بێدەسەڵاتی قوربانیان نیشان دەدات، هەروەها زەروورەتی ڕووبەڕووبوونەوەی یەکلاکەرەوە لەئاست ئەو سیستەمە فیکری و کلتووریە نیشان دەدات کە پشتیوانی توندوتیژی دژی ژنان دەکات. کۆمەڵگەیەک کە بێدەنگی لەهەمبەر وەها ڕووداوگەلێک لە دادپەروەری پێ باشترە، ڕۆژانە شاهیدی دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کارەساتانە دەبێت.
ئەوین شەهابزاده
The post کوشتنی ناخ هەژێنی ژنێکی گەنج لە کرماشان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.