پۆلێنکاری حیزبی بۆ قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کورد مایەی قبوڵ نیە

عەلی مەحمود محەمەد

بەداخ و سەرسوڕمانیەکی زۆرەوە، لەم ڕۆژانەدا (چیا‌و کریم الساعدی)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، لە دوو چاوپێکەوتندا لە کەناڵی رووداو و کەناڵی (ای نیوز)ـی عێراقی، پۆلێنێکی نا لۆژیکی بۆ قوربانیانی تاوانەکانی جینۆساید گەلی کورد کرد، ئەویش بە پۆلینکردنی قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال بە شەهیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پۆلێنکردنی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیەکان بە شەهیدی پارتی دیموکراتی کوردستان.
 
ئەم پۆلینکارییەی (چیا‌و کریم الساعدی)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، وێڕای ئەوەی سوکایەتیەکی گەورەیە بە قوربانیان، هاوکات ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ کەمکردنەوەی بەهای بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقە، کە تاوانەکانی ئەنفال و کۆمەڵکوژی بارزانیەکانی وەك تاوانی جینۆساید ناساندووە.
 
ئەم لێدوانەی ناوبراو لە دوای هەڵدانەوەی گۆری بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان لە ناوچەی تەل شیخیەی بیابانی سەماوە بوو، کە رووفاتی منداڵی تەمەن یەك مانگی تێیدا بوو.. هەر بۆیە ئێمە پرسیاری ئەوە دەکەین، قوربانیەکی ئەنفالکراوی تەمەن یەك مانگ، چۆن پۆلینی حیزبی بۆ دەکرێت، لە کاتێکدا ناوبراو هیچ واتایەکی ژیان نازانێت.
 
بۆیە وەك نووسەران و چالاکوانان و رێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی گەلی کورد، وێرای ئەوەی بە توندی لێدوانەکانی (چیا‌و کریم الساعدی)، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان ڕەتدەکەینەوە، هاوکات داوا دەکەین:
 
یەکەم: لیژنەی شەهیدان و قوربانیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی لێپێچینەوە، بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بانگهێشتی پەرلەمان بکەن. دووەم: لەسەر بەڕێوبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکانە، بە ڕاگەیاندراوی فەرمی و بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی داوای لێبوردن لە رووحی قوربانیانی جینۆسایدی کورد بکات.
 
نووسەران و چالاکوانان و رێکخراوەکانی بواری جینۆسایدی گەلی کورد.. 2025/1/8.
 
1- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید – KWG
2- رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایۆلۆجی
3- نەهرۆ عەلایی  کوڕی شەهید و چالاکوانی بواری جینۆساید
4- تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN
5ـ رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان ــ OAWMD
6- هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
7- تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان له پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی – koncicc
8- رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ــ OJC
9- گۆڤاری تۆپزاوە ـ تایبەت بە پرسی ئەنفال و جینۆساید
10-  رێكخراوی چاودێری كوردۆساید – چاك
11- ڕۆژنامەی نوگرەسەلمان
12ــ عەلی مەحمود ــ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
13- عەدالەت عومەر ــ نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید
14- هێمن حەسیب ــ نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
15- ئەحمەد مەجید – کەسوکاری ئەنفال و چالاکوانی بواری جینۆساید
16- ئەحمەد مەجید ــ چالاکوانی بواری جینۆساید و کەسوکاری ئەنفالکراو
17- شاخەوان شۆڕش ــ نوسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید
18- جەبار ئەحمەد ــ توێژەر لەبواری جینۆساید
19- گەردە مامە حەمە ــ چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ
20- پەرژین جعفر حاجی روستم ــ خوشکی شەهیدو ئەنفال
21- عادل مەلا ساڵح ــ باڵیۆزی ناوەندی ئاشتی جیهانی و چالاکوانی مەدەنی
22- ئەنوەر عومەر سەعید ــ یاسایی و شارەزا لە پرسی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان.
23- فاتیح مستەفا پێشمەرگەی دێرین  و  چالاکوانی بواری جینۆساید
24- فازڵ عەباس  نووسەری بواری جینۆسایدو چالاکوان
25-بەختیار ڕەئوف   کەسوکاری ئەنفال  و چالاکوانی بواری جینۆساید

لێدوانێک بەجێ بهێلە