پرسیارێک لەترەمپ: هێزەکانی ئەمەریکا لەسوریا دەکێشیتەوە؟

لەترەمپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە “ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوڕێیەتی‌و ڕێزی لێدەگرێ”، ئەو دەڵێت “کشانەوەی هێزەکانمان لەسوریا دۆخێکە پەیوەندی بەتورکیاوە هەیە”.

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی کانونی دووەم، ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە کەمپی مار-ئە-لاگۆی فلۆریدا ئەنجامیدا، کارنامەی دەرەوەی وڵاتەکەی لەسەردەمی سەرۆکایەتی پێشوویدا، ئەوکاتەی لەنێوانی ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢٠ سەرۆکی ئەمەریکا بوو هەڵسەنگاند.

ترەمپ ئەوەی روونکردەوە کە لەماوەی سەرۆکایەتی پێشوویدا، خۆی لەشەڕ بەدوور گرتووە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لەماوەی یەکەم سەرۆکایەتیدا داعشی لەسوریا تێکشکاندو زۆربەی سەربازەکانی لەو وڵاتە کشاندەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا نزیکەی ٢ هەزار سەربازی ئەمریکی لەسوریا دەکشێنێتەوە یان نا؟

ترەمپ لەوەڵامدا وتی “ئەمەتان پێناڵێم چونکە بەشێکە لەستراتیژی سەربازی، بەڵام دەتوانم بڵێم ئەمە دۆخێکە پەیوەندی بەتورکیاوە هەیە”.

وتیشی “سەرۆک ئەردۆغان هاوڕێی منەو کەسێکە کە ڕێزی لێدەگرم، پێموایە ئەویش ڕێزی من دەگرێت”.

لێدوانێک بەجێ بهێلە