عەبدولڕەحمان گەورکی، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی
دەوترێت دیکتاتۆر بەر لە نەمانی دەسەڵاتەکەی، جارێک ئەمرێت! لە ئێران زۆر جار شایەتی ئەم دیمەنەین. خامنەیی بەر لەوەی سەرەی رووخاندنی دەسەڵاتەکەی بگات، کابووسی مەرگ دایگرتووە. چون باش دەزانێت لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە دەڕووخێنرێت و خەڵکەکە ئەم رژێمەیان ناوێت! خومەینی لە ساڵی 1988 کاتێک بینیبووی باسکی سەربازیی بەرخۆدانی ئێران ئەم درووشمەیان دەوتەوە کە (ئەمڕۆ مێهران، سبەی تاران) لە ترسی دەرهاویشتەکانی ئەم درووشمە، ساڵێک دواتر لە خەفەتدا مرد!
ئێستا زۆر بەڵگە هەن کە دوای رووخاندنی دەسەڵاتی ئەسەد لە سوریا، کاتی رووخاندنی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی ویلایەتی فەقیهی لە ئێران گەیشتووە. چونکە بە وتەی کاربەدەستانی ئەم دوو دەسەڵاتە دیکتاتۆرییە، پێوەندییەکانی ئەم دوو دەسەڵاتە، مێژوویی و نیزیک بووە. بە شکستی ستراتیژیکیی مێحوەری بە ناو موقاومەت و لاوازبوونی قووڵایی ستراتیژیکیی رژێمی ئێران لە سوریا، شەپۆلێک لە نیگەرانی و پەشۆکاوی و دەستەوەستان و داڕمان، خامنەیی و کاربەدەستانی رژێمی داگرتووە.
خامنەیی لە وتارەکەی خۆیدا لە رۆژی 21ی سەرماوەزی ئەمساڵدا، هەوڵی ئەوەی دا بە گاڵتەجاڕانە و بۆ بەرزکردنەوەی ورەی هێزەکانی، دەرهاویشتەکانی ئەم پێشهاتە ستراتیژیکییە بە کاڵ و کەم بنوێنێت. ناوبراو دانی بەوەدا نا کە لایەنگرانی دەسەڵاتی تووشی ساردبوونەوە و لاوازبوون و دەستەوەستان و هەڵوەرین کردووە! وەزیری کاروباری دەرەوەی رژێم بە ئاشکرا وتی کە خامنەیی و رژێمەکەی، بە هۆی خێرایی رووداوەکانی سوریاوە و هەروەها ناکارامەیی و لاوازبوونی هێزەکانی سەر بە رژێم و سوپای سوریاوە، غافڵگیر بوون (دونیای ئابووری 18ی سەرماوەزی ئەمساڵ).
خامنەیی لە وتارەکەیدا، هێزە بە وەکالەتەکانی خۆی بە (پایەدار و بەهێز) و رژێمەکەی بە (رژێمێکی بە توانا) دانا کە (بە تواناتریش دەبێت!). دەکرێت تامی تاڵی رووخانی دیکتاتۆری سوریا و نیگەرانییەکانی خامنەیی لە رژێمەکەی لەم دەستەواژەیەدا بەدی بکرێت کە بەکاری هێنا (ژاری دەستەوەستان!). خامنەیی وتی: “دەستەوەستان جاری وا هەیە مەترسییەکەی لە خودی رووداوەکە زیاترە”. ناوبراو هەروەها وتی کە رژێمەکەی “بەهێزە و بەهێزتریش دەبێت”. نیگەرانبوون لە رووخاندنی پێشوەختەی رژیمی دیکتاتۆریی ئێران، ئەو راستییەیە کە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر نیزیک دەبێتەوە.
خامنەیی هەروەها لە وتارەکەیدا ئاماژەی دا بە تەقینەوەکەی رۆژی 3ی رەشەمەی 1384ی مەزاری ئیمامانی 10 و 11ی مەزهەبی شێعە لە شاری سامەرا لە عێراق، کە بە شێوازی تەقینەوەی مەزاری ئیمامی هەشتەم لە شاری مەشهەد لە ئێران لە رۆژی 30ی جۆزەردانی 1373 رووی دابوو. ژەنڕال کەیسی، فەرماندەی ئەوسای هێزەکانی فرەنەتەوە لە عێراق رایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە هۆکاری تەقینەوەکە رژێمی ئێران و کرێگرتەکانی بووە لە عێراق.
لەمڕووەوە خامنەیی، بە هەڕەشەکردنێکی بە ئاشکرا لە دژی دەنگ هەڵبڕین و ناڕەزایەتی دەربڕین لە ناوخۆی ئێران، لە هەوڵی ئەوەدایە کە رێگری بکات لە دەرهاویشتەکانی ئەم شکستانەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی بوون و وتی: “ئەگەر کەسێک بە جۆرێک قسە بکات کە خەڵک دڵسارد بکاتەوە، ئەمە تاوانە و دەبێ پێ و شوێن بگیرێت”. ئەم دەستەواژانەی لە لایەن خامنەییەوە بە کار هێنراون، هاوتای لێکترازانی خێرای رووخانی دیکتاتۆریی ئەسەدە لە سوریا. رووخانی دیکتاتۆریی ئەسەد لە سوریا باس لەم راستییە دەکات کە (گۆڕانکاریی گەورە) لە ئێران و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە ئێستاوە بەڕێوەیە.
ئێستا بەر لە هەر کاتێکیتر، قەیرانی رووخاندنی رژیمی دیکتاتۆریی ویلایەتی فەقیهی. دەستەویەخەی ئەم رژێمە بووەتەوە کە بۆ ماوەی 45 ساڵە خۆی بەسەر خەڵکی ئێراندا سەپاندووە و بە شێوازی جۆراوجۆر بۆ لە سەر کار مانەوە، خەڵکانیتری پێش خۆی خستوووە و بە کاری هێناون! لە لایەنگرانی سازان لەگەڵ دیکتاتۆرییەتی ویلایەتی فەقیهی لە ئاستی جیهانی و ناوچەییدا بگرە تا کرێگرتە ئێرانی و غەیرە ئێرانییەکانی رژیم کە لە ئێستاوە بە نیازن خۆیان لە رژێمی ئێران دوور بخەنەوە.
بەڵام هەروەک چۆن سازشتکارانی رۆژئاوایی نەیانتوانیبوو دیکتاتۆریی ئەسەد لە سوریا لەسەر پێ رابگرن، زۆر لەوە زیاتریش، ناتوانن لەمەودوا دیکتاتۆریی ویلایەتی فەقیهی لە رووخاندن رزگار بکەن. مێژوو دەریخستووە کە گەل بەسەر دیکتاتۆرییەتدا سەردەکەوێت. رەوتی بێ مشت و مڕی رووداوەکان، رۆژانە خێرایی بە خۆیەوە دەبینێت. تۆ بڵێی هێزێک هەبێت ئەم رژێمە لە رووخاندن رزگار بکات و خەڵک لە گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی لە ئێران بگرێتەوە؟ هەبوونی وڵامی ئەم پرسیارە لای هەموو مرۆفێکی دادگەرە! هەرگیز!
ئێستا رژیمی ئێران بەرەوڕووی زۆرێک قەیرانگەل بووەتەوە. کۆمەڵگای ئێران بەرەتەقینەوەیەکی تازەی دژ بە دەسەڵات دەچێت و کوشتار و هەڕەشە و ئەشکەنجە و سێدارە نەیتوانیوە گەل لە راپەڕین بەرەو رووخاندنی دەسەڵات بووەستێنێت. بەرخۆدانیکی رێکخراو لە ئێران لە ئاڕادایە کە رۆژانە ئامار و ئەژماری ناوەندەکانی شۆڕشی لە ناو شارەکانی ئێران و هاوکات، رێژێ رق و تووڕەیی گەل لە دژی دەسەڵاتی مەزهەبی بەرەوزیادبوون دەچێت. قووڵایی ستراتیژیکیی رژێمی ئێران لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕماوە و ئێستا نەک هەر روانینەکان، بەڵکو دەست و پەنجە و هەنگاوەکان بەرەو رووخاندنی رژیمی ویلایەتی فەقیهی (وەک سەری مارەکە) لە کاردان. رژێمی ویلایەتی فەقیهی لە ئێران نەک هەر دەرچوونی بۆ نییە لە قەیرانی ئابووری، بەڵکو ناتوانێت لانیکەمی چاکسازی لە پێکهاتەی ناساغی خۆیدا بکات. داڕمانی ئابووری و هەڵاوسانی بێسنوور و رووخانی بەهای پارەی نیشتمانی، ژیانی خەڵکی ئەو وڵاتەی دژوار کردووە. بەسەر هەموو ئەوانەوە، دەکرێت گۆڕینی سیستەمی حکومەتی لە ئەمریکا زیات بکرێت کە رژێمی ئێران بە تەواوی لە هاتنە سەرکاری کۆماریخوازەکان لە ئەمریکا تۆقاوە.
کەواتە گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئێران و ناوچەکە بەڕێوەیە و گومان هەڵناگرێت و کاتی نەمانی دیکتاتۆر و خێراتریش، دیکتاتۆرییەت، لە ئێران گەیشتووە.
***